نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

شه‌ویلگه‌ی مێرووله‌ له‌شه‌ویلگه‌ی تیمساح به‌هێزتره‌

 

با پێكه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌م مێرووله‌یه‌ بكه‌ین! كه‌ دوو شه‌ویلگه‌ی هه‌یه‌. زانایان ده‌ڵێن....

با پێكه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌م مێرووله‌یه‌ بكه‌ین! كه‌ دوو شه‌ویلگه‌ی هه‌یه‌. زانایان ده‌ڵێن ئه‌م دوو شه‌ویلگه‌یه‌ له‌ دوو شه‌ویلگه‌ی تیمساح به‌هێزترن، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی قه‌باره‌ی هه‌ریه‌ك له‌ مێرووله‌ و تیمساح. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد، كه‌ ده‌رباره‌ی مێرووله‌ ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كاتێك مێرووله‌ هێرش بۆ نێچیره‌كه‌ی ده‌بات، ئه‌وا به‌ شه‌ویلگه‌كانی به‌خێراییه‌كی  وا لێیده‌دات،  كه‌ له‌ خێرایی هه‌ر دڕنده‌یه‌كی تر زیارتره‌.سبحان الله.

ئه‌م به‌دیهێنراوه‌ لاواز‌و بچووكانه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌م هه‌موو نهێنیانه‌ی پێبه‌خشیوون. كه‌مترینیان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ مێرووله‌ زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانی به‌و زمانه‌ ده‌دوێت و له‌هه‌ر ترس و دژوارییه‌ك  ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌، ئایا سوره‌تی (النمل) شایه‌نی ئه‌وه‌ نییه‌، كه‌ هه‌ڵویسته‌یه‌كی له‌سه‌ربكه‌ین‌و لێی ڕابمێنین، كاتێك قورئانی پیرۆز باسی ئه‌م به‌دیهێنراوانه‌مان بۆده‌كات:(حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ) [النمل: 18].

----------------

نووسینی: عبدالدائم الكحیل

 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن