نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

هه‌ور و هه‌وره‌ بروسكه‌

زانایان سه‌لماندوویانه‌، كه‌ هه‌وره‌كانی ئاسمان كێشیان....


زانایان سه‌لماندوویانه‌، كه‌ هه‌وره‌كانی ئاسمان كێشیان به‌ ملیۆنان ته‌نه‌، واته‌ زۆر قورسن،  چه‌ند لێكۆڵنه‌وه‌یه‌ك ده‌ریانخستووه‌، كه‌ هه‌وره‌بروسكه‌ پێویستی به‌ هه‌وره‌ قورسه‌كانه‌، كه‌ به‌ هه‌وره‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان ناوده‌برێن. كه‌واته‌ ڕاستییه‌ زانستییه‌كه‌ ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان هه‌وره‌ قورسه‌كان یان كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و ڕوودانی هه‌وره‌ بروسكه‌دا هه‌یه‌، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ قورئان  باسی ئه‌مه‌ی بۆ كردووین و خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( هُوَ الَّذِي يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا وَيُنْشِئُ السَّحَابَ الثِّقَالَ ) [الرعد: 12]، ئه‌مه‌ ئایه‌تێكه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌واهیی له‌سه‌ر ئیعجازه‌كانی قورئان ده‌دات.

 

 

---------------------

بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل


 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن