ڕێگایه‌كی زۆر نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی خه‌مۆكی هه‌یه، كه چاره‌سه‌ره به‌سه‌یركردنی.... |
ڕێگایه‌كی زۆر نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی خه‌مۆكی هه‌یه، كه چاره‌سه‌ره به‌سه‌یركردنی ڕه‌نگه سروشتییه‌كان‌و تێڕامانیان، تێڕامان هه‌موو ڕۆژێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له دره‌خت و گوڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ڕێگه‌یه‌كی كارایه بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و تێكشكان‌و زۆر له باره ده‌روونیه گرانه‌كان. ئه‌مه‌یه، كه له فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌دا ده‌یبینین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنْبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ) [النمل: 60]
(له ئاسمانه‌وه بارانی بۆ باراندون و باخ و باخاتی جوان و ڕازاوه‌و شادمانی به‌خشی پێ به‌رهه‌مهێناوه)، له‌گه‌ڵ مندا له‌م په‌یوه‌ندییه جوانه‌ی نێوان وشه‌ی (حَدَائِقَ- باخ وباخات) و وشه‌ی (بَهْجَةٍ-شادمانی)ڕابمێنن، له‌كاتێكدا، كه لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن سه‌یركردنی باخ و باخات شادمانی له ده‌رووندا ده‌سته‌به‌رده‌كات، سبحان الله.
---------------------
بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل