نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

له‌ سووده‌ پزیشكییه‌كانی ده‌ستنوێژ

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دووپاتیده‌كاته‌وه‌، كه‌ تێڕادانی ئاو له‌ ده‌م له‌ نه‌خۆشییه‌كانی....


  لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دووپاتیده‌كاته‌وه‌، كه‌ تێڕادانی ئاو له‌ ده‌م له‌ نه‌خۆشییه‌كانی پووك و هه‌وكردنی و كلۆربوونی ددانه‌كان  ده‌یپارێزێت، هه‌روه‌ها ماسولكه‌كانی ده‌موچاو به‌هێزده‌كات‌و بۆری هه‌ناسه‌ له‌ هه‌وركردن ده‌پارێزێت. شتنی لووت هه‌ڵمژینی ئاو بۆ ناو لووت له‌ میكرۆبه‌كانی ناوی ڕزگاری ده‌كات. هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك پابه‌ند بێت به‌ ده‌ستنوێژه‌وه‌ به‌ته‌واوی لووتی له‌ میكرۆب پاكده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش لووت له‌ نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت و ڕێگه‌ له‌ گوێزانه‌وه‌ی میكرۆب بۆ ناو بۆری هه‌وا ده‌گرێت. سه‌باره‌ت به‌ شتنی ده‌موچاو ڕۆشنیی به‌ پێستی ده‌موچاو ده‌به‌خشێت‌و له‌ میكرۆب ‌و ته‌پوتۆز ڕزگاری ده‌كات. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ) [البقره‌: 222].(خوای گه‌وره‌ تۆبه‌كاران و كه‌سانی پاكی خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت‌و ناوه‌ڕۆكیان پاكه‌).

 

  لێكۆڵینه‌وه‌كان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ شتنی ده‌موچاو به‌باشی چاو له‌ میكرۆب و ته‌پوتۆز ڕزگارده‌كات و له‌ هه‌وكردنه‌ جۆراوجۆره‌كان ده‌یپارێزێت. هه‌روه‌ها شتنی ده‌سته‌كان پاشماوه‌ی عاره‌ق له‌سه‌ر ڕووی پێست لاده‌بات و كونیله‌كانی پێست ده‌كاته‌وه‌ تا بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌ناسه‌بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌وری كۆبووه‌وه‌ به‌هۆی ده‌ردانه‌كانی پێسته‌وه‌، له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوو ده‌سته‌كان لاده‌بات. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی  پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی له‌ش ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إسباغ الوضوء شطر الإيمان) [رواه مسلم]. 


 پزیشكه‌كان ده‌ڵێن شتنی ده‌ست و فاچ له‌گه‌ڵ ده‌ستلێخستنیان پێست له‌ تووشبوون به‌ كه‌ڕووی قاچ و ژماره‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشی پێست له‌و شوێنانه‌ له‌شدا ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها شتنی ده‌موچاوو ده‌ست و قاچ ده‌ستلێخستنی ئه‌م شوێنانه‌ وه‌ك چالاككردنێكی ده‌ماره‌كانی خوێن داده‌نرێت، بۆیه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری ده‌روونی ده‌بێت‌و دڵنیایی و ئارامیی زیادده‌كان، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ له‌ زۆر هه‌ڵچوونی ده‌رونی ناپه‌سه‌ند  ڕزگاری ده‌بێت. ڕاستی فه‌رمووه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رموویه‌تی (من توضأ فأحسن الوضوء خرجت الخطايا من جسده حتى تخرج من تحت أظافره) [رواه مسلم].(هه‌ر كه‌سێك ده‌سنوێژی به‌باشی گرت،ئه‌وا هه‌ڵه‌وتاوان له‌ جه‌سته‌ی دێته‌ده‌ره‌وه، ‌ ته‌نانه‌ت له‌ژێر نینۆكه‌كانیشیه‌وه).

 

---------------------

بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل

 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن