كێوه به‌رزه‌كان به‌شداری له پێكهێنانی ڕووباره سازگاره‌كاندا ده‌كه‌ن.... |
كێوه به‌رزه‌كان به‌شداری له پێكهێنانی ڕووباره سازگاره‌كاندا ده‌كه‌ن، زانایان ئه‌م دیارده‌یه به دیارده‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له سروشتدا دانه‌نێن، ئه‌گه‌ر شاخ و كێوه‌كان نه‌بوونایه ئه‌وا ئه‌م ڕووباره سازگارانهمان پێنهدهبهخشرا، به‌هه‌مان شێوه كێوه‌كان به‌شداریی له پێكهاتنی هه‌وره‌كان و بارینی باراندا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كێوه‌كان ڕۆڵی گرنگیان له پاڵاوتن و پاكژكردنه‌وه‌ی ئاودا هه‌یه له‌ڕێی چینه جیاوازه‌كانیانه‌وه، هه‌موو ئه‌مه قورئانی پیرۆز ئیشاره‌تی پێداوه له ئایه‌تێكی گه‌وره‌دا خوای گه‌وره شاخه سه‌ركه‌ش و لوتكه به‌رزه‌كان و ئاوی سازگاری پێكه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ شَامِخَاتٍ وَأَسْقَيْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا) [المرسلات: 27]، سبحان الله
---------------------
بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل