وێنه‌یه‌كی مانگه ده‌ستكرده‌كان نزمترین ناوچه له جیهاندا ده‌رده‌خات.... |
وێنه‌یه‌كی مانگه ده‌ستكرده‌كان نزمترین ناوچه له جیهاندا ده‌رده‌خات، ئه‌م ناوچه‌یه، ئه‌و شوێنه‌یه كه جه‌نگی نێوان فارس و ڕومهكان تێیدا ڕوویداوه‌و له‌و جه‌نگه‌دا ڕۆمه‌كان دۆڕاون، قورئانی پیرۆز باسی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كرووهو پێی ڕاگه‌یاندووین، كه جه‌نگه‌كه له نزمترین ناوچه‌ی وشكانی زه‌ویدا ڕوویداوه، ده‌فه‌رموێت: (غُلِبَتِ الرُّومُ * فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ * فِي بِضْعِ سِنِينَ) [الروم: 2-4[.
(ڕۆمه‌كان به‌ده‌ستی فارسه‌كان تێك‌شكێنران له نزمترین شوێنی زه‌ویدا، به‌ڵام له ئاینده‌دا ڕۆمه‌كان دوای شكستیان سه‌رده‌كه‌ونه‌وه، له چه‌ند ساڵێكی داهاتوودا) به ڕاستی ئه‌وه سه‌لمێنراوه، كه ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو و ده‌وروبه‌ری نزمترین ناوچه‌یه له وشكانیدا!! هه‌روه‌ها ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ڕۆمه‌كان له‌م ناوچه‌یدا شكێنراون، پاشان دوای نۆ ساڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و سه‌ركه‌وتوون، وشه‌ی (بضع) له‌زماندا واتا (له 1 ه‌وه بۆ 9). ته‌ماشای وردی وشه‌كانی قورئان بكه‌ن! ئه‌م موعجیزه بیگومانه، گه‌واهی له‌سه‌ر ڕاستی قورئانی پیرۆزدهدات و وه‌ڵامێكه بۆ هه‌ر بێباوه‌ڕێك كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات، كه قورئانی پیرۆز نووسراوی ده‌ستی مرۆڤه.
---------------------
بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل