نهێنییه‌كانی ئیعجازی زانستی له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحيل

  • تكبير حجم الخط
  • حجم الخط الإفتراضي
  • تصغير حجم الخط

ئیسلام بوونی (موریس بوكای)..

پزیشكی فەرەنسی (موریس بوكای) بۆ یەكەم جار لە مێژوودا لاشەی فیرعەونی پشكنی‌و وتی: بۆ یەكەم جار ئێمە دەزانین كە خاوەنی ئەم لاشەیە....


پزیشكی فەرەنسی (موریس بوكای) بۆ یەكەم جار لە مێژوودا لاشەی فیرعەونی پشكنی‌و وتی: بۆ یەكەم جار ئێمە دەزانین كە خاوەنی ئەم لاشەیە، بە هۆی خنكان لە ئاودا مردووە، پەراسووەكانی لە ژێر ئاودا شكاون، پاشان بە موعجیزەیەك لاشەكەی ڕزگاری بووە، پاشان مۆمیا كراوەو تا ئەمڕۆ جەستەكەی پارێزراوە، بەڵام یەكێك لە موسوڵمانان پێی گوت: ئەم حەقیقەتە لە قورئانی پیرۆزدا باسی لێوەكراوە، خوای گەورە ڕووبەڕووی فیرعەون‌و لە ساتە وەختی نقوم بوونیدا لە ئاوەكەدا دەفەرمووێت: (فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آَيَةً وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ عَنْ آَيَاتِنَا لَغَافِلُونَ) [يونس: 92]،

واتە: ئەمڕۆ ئیتر لاشەی تۆ ڕزگار دەكەین، تا ببێتە موعجیزەو پەندو ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی دوای تۆ دێن، (دیارە خودای گەورە لاشەكەی پاراستووە لە وەی كە ماسی بیخوات، شەپۆلی دەریا گەیاندییە كەنار، تا ئەوانەی كە بەخوایان دەزانی بە چاوی خۆیان ببیین كە فیرعەون ئادەمیزادێكە وەك ئەو خەڵكە، هەروەها بۆئەوەی ببێتە پەند بۆ هەموو پاشاو زۆردارەكانی سەرزەوی كە ئەوە سەرەنجامی هەموویانە).. بەڵام بەڕاستی زۆربەی خەڵكی لە ئایەت‌و موعجیزەكانی ئێمە غافڵن..

دوای بیستنی ئەم حەقیقەتە ئەم زانا فەرەنسییە دەستیكرد بە لێكۆڵینەوە سەبارەت بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كاتێك زانی ئیسلام تەنها ئاینی ڕاستەقینەیە، وتی (شایەتی ئەدەم كە جگە لە خودا هیچ پەرستراوێكی دیكە نییەو پێغەمبەر محمد (سەلامی خودای لێبێت) ڕەوانەكراوی خودایە)..

---------------------

بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل

www.kaheel7.com/ur

 

نهێنییه‌كانى ئیعجازى زانستى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

پێگه‌ى عبدالدائم الكحیل

هه‌موو وتاره‌كان بێبه‌رامبه‌رن